بانكێكی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند، عێراق خاوه‌نی ئابوریه‌كی به‌هێزو بێسنوره به‌تایبه‌ت له‌كه‌رتی وزه‌دا، به‌جۆرێك ده‌توانێت ببێته یه‌كه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وت له‌جیهاندا، به‌مه‌رجێك باری ئه‌منی عێراق سه‌قامگیر ببێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی (ئینڤیستینگ كۆم) تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئابوری، بانكی (ستاندهرد چارته‌رد)ی به‌ریتانی بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌ئكیدی له‌وه‌كردۆته‌وه، ده‌رهێنانی نه‌وت له‌عێراقدا پێویستی به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێك نییه كه تێچونی زۆر بێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه به‌ئاسانی بتوانێت ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2035دا داهاته‌كه‌ی بگاته پێنج ترلیۆن دۆلار.
ئه‌و بانكه به‌ریتانیه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر عێراق بیه‌وێت ببێته پێشه‌نگی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، پێویسته ئاڵۆزی‌و كێشه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات‌و ڕێگری بكات له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخانی نه‌وت.