به‌بۆنه‌ی 228 ساڵه‌ی بونیادنانی شاری سلێمانی چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیمینار و چالاكی فۆلكلۆری به‌ڕێوه‌چوو .
به مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی رۆژی بونیادنانی شاری سلێمانی له ساڵیادی ئه‌و رۆژه‌دا به‌شێكی به‌رچاوی فه‌رمانگه حكومیه‌كان و خوێندنگاكانی شاری سلێمانی به جل‌و به‌رگی كوردی و مه‌راسیمی جۆراوجۆره‌وه ئه‌و یاده‌یان كرده‌وه .
له كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانیش پێشانگای كتێب و فۆتۆگرافی و سیمینار به‌ڕێوه‌چوو، له پاش نیوه‌ڕۆشدا له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و یاده‌دا، نمایشی كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی له ساڵانی رابردوو، هاوكات گێڕانی عه‌ره‌بانه‌و مه‌راسیمی بوك و زاوا به‌ڕێوه‌چوو.
دواتریش له هۆلی ته‌لاری هونه‌ر به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌چاو له هاوڵاتیان و به‌میوانداری چه‌ند گروپێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چه‌ند چالاكیه‌ك پیشكه‌ش كران و تیپی مۆسیقای سلێمانیش چه‌ند به‌رهه‌مێكی پێشكه‌ش كرد . هاوكات له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی سلێمانی چالاكی جۆراو جۆر ئه‌نجامدران .