(حسێن شه‌هرستانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، داوا له‌كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كانی بواری بیناو وزه ده‌كات، بێنه عێراق‌و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا بكات.
نوسینگه‌ی (حسێن شه‌هرستانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه (سۆمه‌ریه نیوز) بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، (حسێن شه‌هرستانی) له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌به‌غدا، به‌ئاماده‌بونی (سایمۆن كۆلس) باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق، له‌گه‌ڵ (ئیدوارد ئۆكدن) به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقا له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا كۆبۆوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا تاوتوێی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستیان كرد، بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، دۆسیه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌ش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی شههرستانیدا هاتوه ((شه‌هرستانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا كرد، بێنه عێراق‌و له‌بواره‌كانی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، نهوتو غاز، كاره‌باو پیشه‌سازیدا پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا ئه‌نجامبده‌ن)).
ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی پیشاندا له‌نه‌هێشتنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاری كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا له‌عێراقدا.