سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی، لە لێدوانێكی تایبەتیدا رایگەیاند، ئەم هەڵوێستە یەكێتی بەڵێندەران لەم كاتەدا زۆر پەلە بوو، بوایە چاوەڕێیان بكردایە.
ناوبراو باسی لەوە كرد، كە بەڵێندەرانی سلێمانی كارێكی باشیان نەكرد ئەو بەیاننامەیان دەركردو داوای راگرتنی پڕۆژەكانیان كرد، چونكە لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكیش هەمان قەیران هەیە، بەڵام ئەوان بەردەوامن لەكار كردنو هەڵوێستی لەو جۆرەیان نیە.
سیروان محەمەد، ئاماژەی بەوەدا، لەماوەی مانگی رابردوودا ئەوانو وەبەرهێنەران بڕێك پارەیان كۆكردوەتەوە بۆئەوەی قەیرانەكە لەسەر حكومەتو قەرمانبەران كەم بێتەوە، “دەبوایە بەڵێندەرانیش هەڵوێستێكی لەو جۆرەیان هەبوایە”.
سەرۆكی ژوری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی، جەختیكردەوە پێش راگەیاندنی ئەو بەیاننامە بەڵندەرانیان ئاگادار كردووە كە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیو بەرپرسان دانیشن، بەڵام بەڵێندەران بەگوێیان نەكردووەن.