مامۆستایه‌كی پێشووی به‌ریتانی بڕیاری دا ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی وڵاته‌كه‌ی كه سه‌رمایه‌كه‌ی به 1.1 ملیار پاوه‌نی ئیسترلینییه ته‌ڵاق بدات، چونكه حه‌ز ناكات ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و پێی باشه له چێشتخانه میلـلـییه‌كاندا نان بخوات.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی “میل ئۆن سه‌نده‌ی” به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه تۆنی هوكین مامۆستای پێشووی بیركاری كه ته‌مه‌نی 57 ساڵه له شی‌و لی خێزانی كه ته‌مه‌نی 51 ساڵه جیابووه‌ته‌وه، چونكه له ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێتاقه‌ت بووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای ئه‌وه‌ی شی‌و لی كه به‌ڕه‌گه‌ز چینییه، ده‌ستی كرد به دروستكردنی بازاڕ و دوكان له حه‌شارگه‌كانی خۆپارستن له هێرشه ئاسمانییه‌كان له وڵاتی چین، ئه‌و خێزانه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و سه‌رمایه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وت كه به 1.1 ملیار پاوه‌ند مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به‌وهۆیه‌وه چوونه لیستی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌ریتانیاوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، شی‌و لی كه به گوێره‌ی گۆڤاری “فۆربس”ی ئه‌مریكی سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌گاته 1.2 ملیار دۆلار كه نزیكه‌ی 700 ملیۆن پاوه‌نی ئیسته‌رلینی ده‌كات، ده‌ستی كردووه به كڕینی زه‌وی و بینای گه‌وره له به‌ریتانیا و یه‌ختێكی گرانبه‌هاشی كڕیوه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه كه تۆنی هوكین حه‌زی به ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌بووه و زۆر ئاسووده‌ده‌بوو كاتێك له چێشتخانه ئاساییه‌كاندا ژه‌مه‌كانی ده‌خوارد و به‌رده‌وام بووه له كڕینی كتێب له‌و فرۆشگایانه‌ی سه‌ر به كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كان بوون و ئاماده‌نه‌بووه جلوبه‌رگی گرانبه‌ها له‌به‌ر بكات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه هوكین بڕیاری داوه له ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیاببێته‌وه و نزیكه‌ی ملیۆنێك پاوه‌نی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شی هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌كات كه له ژیاندا ماوه.
خه‌ندان