ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی داوای چارەسەری بەپەلەی قەیرانە داراییەكانی هەرێم دەكات

كەمێك لەمەوبەرلە بەیاننامەیەكدا ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوادەكات هەرچی زوە قەیرانە دارییەكانی هەرێم چارەسەر بكرێن
لە بەیاننامەكەدا هاتوە، ئەو قەیرانە داراییەی چەند مانگێكە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی بازرگانی‌و پیشەسازی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دروست كردووە، درێژەكێشانی ئەم قەیرانەش كاریگەری زیاتری دەبێت بۆ كاری بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەهەوڵ ‌و پشتگیری كۆمەڵێك سەرمایەدار و بازگانانی دڵسۆزی شارەكەمان، هەڵمەتی پشتگیری كردنی بانكەكانمان دەست پێكرد بۆ پارەداركردنی بانكەكان بە دانانی پارە كە توانرا توانای بانكەكان تا ڕادەیەك بەهێز بكات بۆ چارەسەركردنی كەمی پارە، وەئێستاش ژوورەكەمان لەسەر هەمان هەڵویستی بەردەوامە بۆ پشتگیری كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەمان كاتیشدا جەختدەكەینەوە لەسەر زوو چارەسەركردنی كێشەكان لەهەرێمی كوردستاندا. 
هیوادارین دوای بنەبڕبونی ئەو قەیرانە حكومەتی هەرێم كاربكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆی ببینێت لە داڕشتنی بەرنامەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەسخۆشی لەسەرجەم ئەو بازرگانانەدەكات كە بەدەم بانگەوازەكەوە هاتن و توانیان هاوكاری بانكەكان بكەن، كەتائێستاش هاوكاری كردنەكاناین بەردەوامە
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
10/3/2014