ئه‌مڕۆ 10-3-2014 له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانگه و دام‌و ده‌زگا حكومی و ئه‌هلییه‌كان، به‌بۆنه‌ی رۆژی پۆشینی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناسێندراوه و لەو رۆژەدا هه‌ردوو ره‌گه‌ز به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ده‌وام دەكەن
لەو چوارچێوەیەشدا بەشێك لە كارمەندانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش جلوبەرگی كوردی‌یان پۆشی.


رەنگاوڕەنگی وەرزی بەهار و جوانی جلی كوردی، لەم رۆژەدا ئاوێتەی یەكتردەبن.

جگە لەم رۆژە، هاوڵاتیانی هەرێم وەك ئامادەكارییەک بۆ یاد و بۆنەكانی ئادار و نەورۆز، دەیانەوێ بە نوێترین مۆد و شێوازی جلی كوردییەوە دەرکەون. جلی كوردی هەرچەندە مێژوویەكی دێرینی هەیە، بەڵام ساڵانە بەپێی سەردەم گۆرانكاری بەسەردادێت، بەڵام مۆركی خۆی وننەكردوە، لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەك و لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە شێوازەكەی دەگۆرێت.

















