وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم: له‌سه‌ر ده‌رمانی‌ به‌سه‌رچوو 5 كۆمپانیای‌ ده‌رمان دراونه‌ته‌ دادگا

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی‌ 7 مانگی‌ رابردوودا توانیویانه‌ 200 ته‌ن ده‌رمانی‌ به‌سه‌رچوو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستبه‌سه‌رابگرن و له‌ناوی‌ به‌رن و خاوه‌نی‌ 5 كۆمپانیای‌ ده‌رمانیش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ دراونه‌ته‌ دادگا.
د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید، له‌كۆنفڕاسێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، وتیشی‌ كه‌ 7 كۆگای‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌رمانیش داخراون و له‌هه‌وڵیشدان بۆ رێگه‌گرتن له‌سه‌ر له‌هێنانه‌ناوه‌وه‌ی‌ ده‌رمانی‌ به‌سه‌رچوو.
له‌هه‌ر له‌كۆنفڕانسه‌كه‌دا، وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هۆشداریدا له‌ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا، ئه‌گه‌ر بێت و رێگه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ نه‌گیرێت.