به پێی گۆڤاری فۆربێسی چاپی تورکیا له ڕیزبه‌ندی 100 که‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی تورکیادا، سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی تورکیا که‌مده‌کات .
به‌پێی نۆیه‌مین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی گۆڤاری فۆربێسی ئابوری چاپی تورکیا ده‌وڵه‌مه‌ندانی تورکیا سه‌رمایه‌که‌یان به‌به‌راورد به سه‌رمایه‌کانیان له ساڵی 2013 که‌میکردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که له ساڵی 2013 –دا له تورکیادا 44 ملیاردێر هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 25 ملیاردێر هه‌ن و گۆڕانێکی گه‌وره به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندییه‌که‌دا هاتووه .
ڕیزبه‌ندییه‌که به‌مشێوه‌یه :-
1- مورات ئویلکه‌ر ، خاوه‌نی گروپی کۆمپانیاکانی یڵدز، و گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنه‌ری به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به‌ناوی ئویلکه‌ره‌وه ده‌ناسرێن سه‌رمایه‌که‌ی 3.7ملیار دۆلار ده‌بێت.
2- شاریک تارا ، خاوه‌نی گروپی کۆمپانیاکانی وه‌به‌رهێنانی ئینکا، سه‌رمایه‌که‌ی 3.3 ملیار دۆلار ده‌بێت.
3- حوسنو ئۆزیه‌غین، گروپی کۆمپانیاکانی فیبا، سه‌روه‌ته‌که‌ی له ساڵی 2014-دا 100 ملیۆن دۆلار که‌میکردووه و سه‌رمایه‌که‌ی 3 ملیار دۆلاره.
خەندان