دوای چەند ڕۆژێك لەئاشكراكردنی مۆبایلی نوێ گالاكسی ئێس 5 لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگ لەئێستادا باس لەنرخی ئەو مۆبایلە دەكرێت نرخەكەی بە 650 دۆلارە.
بڕیارە لەسەرەتای مانگی نیسان بەشێوەیەكی فەرمی مۆبایلی گالاكسی ئێس 5 لەسەرانسەری جیهان بڵاوبكرێتەوە.
لەئێستادا كۆمپانیای ناوبراو لەگفتوگۆدایە لەگەڵ چەند كۆمپانیەكی تردا بۆ ئەوەی بتوانێت نرخێكی جێگیر دابنێت.
لەلایەكی ترەوە گۆڤاری ئەنتەر ناشناڵ بزنس تایمز لەڕاپۆرتێكدا ئەوە ئاشكراكردووە نرخی مۆبایلی گالاكسی ئێس 5 لەنێوان 550 دۆلار تا 650 دۆلارە.
لەڕۆژی 25-2-2014 چوارچێوەی كۆنگرەی نیودەوڵەتی مۆبایل لەشاری بەرشەلۆنە كۆمپانیای سامسۆنگ تازەترین بەرهەمی خۆی كە مۆبایلی گالاكسی ئێس 5 ئاشكراكرد.
ئەم جۆرە لەمۆبایلی گالاكسی خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندییە.