سلێمانی.. گەورەترین پڕۆژەی پیشەسازی 38 هەزار هەلی كار بۆ هەرێم دابین دەكات

وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، گەورەترین پرۆژەی پیشەسازی لە عێراق و کوردستان دا بەناوی ناوچەی پیشەسازی کوردستان-سلێمانی لەناوچەی عەربەت بەبری زیاتر لە ٣ ملیار دۆلار راگەیاند. 
یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان، روناکی خستەسەر ئەوەی پرۆژەکە چەندین کارخانە لەخۆدەگرێت و پرۆژەکەش لەلایەن ژمارەیەک وەبەرھێنەری کوردستان و بیانییەوە جێبەجێ دەکرێت، زەوی پرۆژەکەو خزمەتگوزارییەکانیش لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ دەکرێت.
وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان جگە لە گرنگی و بایەخی پرۆژەکە بۆ شاری سلێمانی ئاماژەشی کرد بەوەی لەو پرۆژەیەدا ٣٨ ھەزار ھەلی کار بۆ خەڵکی شاری سلێمانی دەستەبەر دەکات.