” ماڵەکەم بە 19 ملێۆن دۆلار دەفرۆشم “

ئەستێرەی بە ناوبانگی هولیود ” لیوناردۆ دی كاپریۆ” بڕیاریدا ماڵەکەی کە بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دروست کراوە بفرۆشێت،بەڵام بە نرخێکی گران کە  داوای 19 ملێۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکات.
پێگەی ” لوس ئەنجلوس تایمز ” ڕایگەیاند کەوا دی کاپرێۆ پێستر ئەم ماڵەی بە کرێ داوە لە وەرزی هاویندا کرێی یەک مانگی ئەم ماڵە  بە 75 هەزار دۆلار بووە بۆ هەر مانگێک.بەڵام لە ئێستادا بڕیاریداوە بیفرۆشێت بە 19 ملێۆن دۆلار.
ئەم ماڵەش بە شێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش دروست کراوە و پێوانەیەکی گەورەی هەیە لە بەردەمیدا و باخ و گوڵ و گوڵزار هەیە ، هەروەها لە لاتەنیشتدا دەکەوێتە سەر دەریاچەیەک و لە ناوە ڕاستەکەشیدا مەلەوانگەی تایبەتی هەیە، بۆیە ئەم نرخە زۆرەی بۆ دانراوە.