هەناردەكردنی نەوت زیاد دەكات

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ رایگه‌یاند هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا ڕۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ له‌ نوێترین ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا ئاشكرای كرد كه‌ رێژه‌ی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وت له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا ڕۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌ و ئه‌م زیادبوونه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئێران له‌ لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه‌.
ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئێران له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا ڕۆژانه‌ بڕی یه‌ك ملیۆن و 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.