گه‌رمیان .. مۆڵه‌ت به‌ (55) كارگه‌ دراوه‌

به‌هۆی‌ ئه‌و جموجوڵه‌ بازرگانییه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت دوای‌ بڕیاردان به‌دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ پیشه‌سازی‌ له‌سه‌ر ڕوبه‌ری‌ زیاتر له‌ (2000) دۆنم زه‌وی‌ له‌قه‌زای‌ كه‌لاردا، تا ئێستا مۆڵه‌ت به‌دانانی‌ (55) كارگه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا دراوه‌.
(عه‌تا حه‌مه‌ساڵح) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان‌و پشتگیریی‌ پرۆژه‌ پیشه‌سازیه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان به‌ NNA ڕاگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئه‌و جموجوڵه‌ بازرگانی‌و باره‌ ئابورییه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ كه‌لار پێداویستی‌ هاوڵاتیانی‌ پڕنه‌ده‌كرده‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا به‌دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ له‌قه‌زای‌ كه‌لاردا، كه‌ ڕوبه‌ری‌ (2400) دۆنم زه‌وی‌ بۆ دابینكراوه‌، تا ئێستاش مۆڵه‌ت به‌دانانی‌ (55) كارگه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا دراوه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ گه‌شه‌پێدان‌و پشتگیریی‌ پرۆژه‌ پیشه‌سازیه‌كانی‌  ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان باسی‌ له‌وه‌شكرد، هه‌ر بازرگان‌و سه‌رمایه‌دارێك بیه‌وێت كارگه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا دابنێت، ده‌توانێت سه‌ردانی‌ لیژنه‌كه‌یان بكات.