وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی له‌مانگه‌كانی ١٠ تا ١٢ زۆر خاوتربووه له‌و پێشبینه‌ی ئه‌وان بۆیان كردبوو.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا رایگەیاندووه كه گەشەی ئابووری وڵاته‌كه‌ی له‌مانگی ١٠ تا ١٢ زۆر خاوتربووه له‌وه‌ی ئه‌وان پێشبینیان بۆ كردبوو،
چونكه گەشەی داهاتی نیشتمانی ئەمەریكا لەچارەكی چوارەمی ساڵی رابردوودا ٤.٢% بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه کە پێشتر پێشبینی كرابوو كه ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ له‌٣.٤%.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شارەزایانی ئابووری پێیانوایە كه كەش و هەوای ساردی زستانی ئه‌مه‌ریكا كێشەی بۆ زۆربەی كارگەكانی ئەو وڵاتە دروستكردووە، ئەوەش هۆكاری خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری ئەمەریكایە.
پیش‌تر وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه توانای كڕینی هاوڵاتیان بەرێژەی لە٣. ٣% بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ده‌بینێت،
بەڵام توانای كڕین لەو وڵاتە لەچارەكی چوارەمی ساڵی ٢٠١٣ بەرێژەی ٢.٦% به‌زبوویه‌وه.
خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری ئەمەریكا نیگەرانی له‌لای وڵاتان درووستكردووە بەوەی كە هێشتا ئابووری ئەمەریكا بە تەواوەتی سەقامگیرنەبووە، ئەوەش كاریگەری نەرێنی دەكاتەسەر ئابووری جیهان.