ئه‌ستێره‌ی توركی “مه‌ریم اوزریلی” كه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به سوڵتانه هویام ناسراوه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا له ناوچه‌ی بیوغلو روبه‌ڕووی كچێك بوویه‌وه كه خه‌ریك بوو بیخنكێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌ریم یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی به‌جێهێشت وێنه‌گرانی بابارتزی ده‌وریان دا‌و ویستیان وێنه‌ی بگرن و پرسیاری لێ بكه‌ن ده‌رباره‌ی رۆڵی له فیلمێكداو كاتی هاوسه‌رگیریی.
له‌و كاته‌دا كه به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌چوو كچێك كه گوڵ فرۆش بووه هێرشی كرده سه‌ر مه‌ریم و ده‌ستی برد بۆ قوڕگی و ویستی بیخنكێنێت دواتر به‌یارمه‌تی چه‌ند كه‌سێك توانی خۆی له‌و كچه رزگاربكات.