وەلیۆڵڵا ئەفخەمی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران ئاشکرای کرد کە لە ساڵی ٢٠١٣دا بە قەبارەی ١٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بازرگانی ناپێترۆڵی لە نێوان ئێران و چیندا تۆمار کراوە.
لەم رێژەیە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار پشکی ئێڕان و هەشت ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاریش پشکی چین بووە.
ئەم بەرپرسەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد کە بە گشتی زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و چین ئەنجام دراوە.
ئێران دەیەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی خۆی لەگەڵ چین پەرە پێبدات و لەو کەرتانەدا کار بکات کە وڵاتی چین پێویستی زیاتری بە هاوردەکردن تێێدا هەیە.
ئێڕان و چین دەیانەوێت قەبارەی بازرگانی خۆیان لە ١٠ ساڵی داهاتوودا بگەیەننە ٢٠٠ ملیار دۆلار.