کۆمپانیای ئەپڵ به‌پێی راپۆرته راگه‌یاندراوه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پاره‌ی نه‌ختی خۆی و كۆمپانیای ئه‌پل، دوور نییه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته قه‌رز له‌و وڵاته وه‌ربگرێت.
به‌پێی راپۆرتێکی زوومیتیش قه‌باره‌ی پاره‌ی نه‌قدی ئه‌پڵ له ٧٦ ملیارد نزیكده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها پاره‌ی نه‌قدی ئه‌م كۆمپانیایه كه له‌حسابه بانكیهكانهو كاڵا نهفرۆشراوهكان و داراییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه له‌خۆ ناگرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هه‌بوونی ئه‌م حسابه بانكیهو گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌مزووانه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تریش تۆمار ده‌كات، چونکە ئه‌پڵ له‌پاش پێشاندانی ئای فۆن له‌ساڵی ٢٠٠٧ گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌ئێستاشدا سه‌رمایه‌ی بازاڕی ئه‌پڵ به نزیكه‌ی ٣٦٣.٢٥ میلیارد دۆلار دهخهملێنڕێت و ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات كه ئه‌پڵ دووه‌م كۆمپانیای ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه له‌دوای ئیكسۆن مۆبێل، ئه‌پڵ یه‌كێكە له‌گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیای مۆبایل و خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌شه.
به‌پێی ئاماره‌كانیش به‌هاكه‌ی زیاتر له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه کە له‌ئێستادا پاره‌ی نه‌قدی واشنتۆن ٧٦٨.٧٣ ملیار دۆلاره، ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌رده‌وام روو له‌زیادبوونه، له‌كاتێكدا پاره‌ی نه‌قدی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌حسابه بانكیه‌كانی ٨٧٦.٧٥ ملیارد دۆلاره‌و رێژه‌كه‌شی به‌رده‌وام روو له‌زیادبوونه.