راوێژكاری كرێملین له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداری داوه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی قه‌یرانه‌كانی ئۆكرانیایه‌وه واشنتۆن به‌نیازه ئه‌نجامی بدات.
سێرگی گلازییڤ به‌ئاژانسی هه‌واڵی ریا نۆڤۆستی راگه‌یاندووه ” له‌حاڵه‌تی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆ ئه‌وا ناچار ده‌بن پشت به‌ستنی ئابووریان به‌ئه‌مه‌ریكا هاوتای سفر ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان ده‌بێته هۆی داڕمانی سیسته‌می دارایی ئه‌مه‌ریكا”.
به‌هۆی به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی لهقهیرانهكانی ئه‌م دواییه‌ی كییڤ، حه‌وت وڵاتی زلهێزی ئابووری كه‌ئه‌ندامی گروپی هه‌شتی جیهانین هۆشدارییان داوه‌ته سه‌رۆكی رووسیا به‌وه‌ی رووبه‌رووی په‌راوێزخستن ده‌بێت.
هه‌ریه‌ك له‌له‌نده‌ن، پاریس و ئۆتاوا وه‌ك هه‌نگاوێكی پراكتیكی بۆ په‌راوێز خستنی ئه‌و وڵاته بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئاماده‌كاری گروپی هه‌شتیان كرد كه‌بڕیاره لهحوزیرانی داهاتوو له‌شاری سوتچی به‌رێوه‌بچێت.
گلازییڤ ئه‌وه‌شی گوتوه ” رێگه‌ی دیكه ده‌دۆزینه‌وه نه‌ك ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به‌دارایی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵكو بیر له‌قازانجی گه‌وره‌ترین ده‌كه‌ینه‌وه له‌و سزایه”.
روونیشیكردۆته‌وه ” هه‌وڵی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆ ده‌بێته هۆی داڕمانی سیسته‌می دارایی ئهمهریكاو باڵا ده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر سیسته‌می دارایی جیهانی نامێنێت”.
ئه‌نجومه‌نی دۆمای روسیا له‌چه‌ند رۆژی رابردوو مافی ته‌واوی دایه ڤلادیمێر پۆتین بۆ ئه‌وه‌ی جوڵه به‌هێزه‌كانی بكات، تاوه‌كو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا‌و هاوڵاتیانی له‌نیمچه دوورگه‌ی قرمی ئۆكرانیا بپارێزێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆش قه‌یرانی دارایی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و بووه‌ته هۆی دروستبوونی دڵه‌راوكێ له‌بازاڕه جیهانیه‌كان له‌وه‌ی جه‌نگێكی دیكه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌وروپا هه‌ڵگیرسێت و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئه‌وروپاش بكه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی غازی سروشتی رووسیا.