(شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی) پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی ئابوری هه‌ورامیه‌كانه‌وه ده‌ڵێت؛ “هه‌ورامان هه‌ر له‌زوه‌وه مه‌ركه‌زی ئاینی‌و سه‌قافی‌و ئابوری زاتی بوه، خه‌ڵكی هه‌ورامان بۆ پێویستی خۆیان نیازیان به‌هیچ شتێكی بێگانه‌و ده‌ره‌كی نه‌بوه، له‌كه‌وشه‌وه تا كڵاوی سه‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش‌وایكردوه كه ببێته مه‌ركه‌زێكی عیرفانی‌و عیلمی‌و پاكیه‌تی‌و دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ربۆیه ئه‌مه كاریگه‌ر ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵدان‌و دڵسۆزی‌و به‌ده‌سخستنی ئابوری خۆیان تا به‌ئه‌مڕۆش ده‌گات”، ئه‌مه رای هه‌ریه‌ك له(ئه‌یوب رۆسته‌م)و (مامۆستا جه‌مال بیدار)ی نوسه‌رو شاره‌زا له‌مێژو كلتوری هه‌ورامیه‌كانه.
هۆرامان به‌گشتی ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سارده‌و به‌گشتی ناوچه‌ی ده‌شته‌كی كه‌مه‌و ژیان تێیدا سه‌خت‌و له‌زه‌تتداره، له‌رابردودا ئابوری هه‌ورامیه‌كان پشتی به‌به‌رهه‌مه باخداریه‌كانی‌وه‌ك (گوێزو تو هه‌نجیرو ترێ‌و هتد…) له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه ده‌ستچنیه‌كانی‌وه‌ك (كڵاش‌و شاڵ‌و فه‌رش چنین‌و بلوس چنین‌و هتد..) ده‌به‌ست، كه یا بۆ به‌كارهێنان‌و خواردن به‌كاریانهێناون یان له‌ناوچه ده‌شته‌كیه‌كان له‌گه‌ڵ شاره‌زوریه‌كاندا گۆڕانكاریان پێكردوه به‌به‌رهه‌مه ده‌شته‌كیه‌كان، به‌ڵام له‌ئێسته‌دا ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌سچنیانه رویان له‌كه‌می كردوه له‌به‌ر زۆرخایانیان‌و گرنگی پێنه‌دانیان‌و سه‌ختی ژیانه‌وه‌و هاوڵاتیانی هۆرامان له‌ئێسته‌دا به‌زۆری پشت به‌موچه‌ی حكومی ده‌به‌ستن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌بواری بازرگانی‌و بزنسدا چه‌ندین خاوه‌نكاری ناسراوی هه‌ورامی هه‌ن.
ئاوێنە