قژی خۆی فرۆشت تا خانویەك بكڕێت

ناتاشا مورایس كە قژی مەترێك‌و 60 سانتیمەتر درێژ بوو ناچار بوو قژی ببڕێت‌و بیفرۆشێت تا خەونی دایك‌و باوكی بەدی بێنێت بەوەی خانویەكی خۆیان هەبێت.
 
ناتاشا لە یەكێك لە ناوچە هەژارنشینەكانی ریۆدی جانیرۆی بەرازیل دەژی زۆر گریا دوای ئەوەی قژی بڕی بەڵام ئێستا ئاسودەیە چونكە بە وتەی خۆی ئێستا دەتوانێت هەندێك شت بكات كە پێشتر نەیتوانیوە وەك چونە سەر كەنارەكان.
 
ناتاشا وتی: پێشتر شۆردنی قژم چوار كاتژمێری دەخایاند‌و كاتژمێر‌و نیوێكیش خەریكی داهێنانی دەبوم، بەڵام ئێستا قژم تەنیا 40 سانتیمەترە‌و دەتوانم بە پێنج خولەك بیشۆم.
ناتاشا بە فرۆشتنی قژی 4500 دۆلاری دەست كەوت‌و توانی نیوەی پارەی خانوەكەی دایك‌و باوكی دابین بكات.