عه‌ریقات “پەوەندی سێكسی و سۆزداریم لەگەڵ لیفنی نیە “

صائب عه‌ریقات سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ دانوستانكاری‌ فه‌له‌ستینی‌ رایگه‌یاند هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ سۆزداری‌ له‌نێوان ئه‌و و تسیبی‌ لیفنی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیسرائیل نه‌بووه‌و ئه‌و میدیایانه‌ش ده‌داته‌ دادگا كه‌ هه‌واڵی‌ له‌و شێوه‌یه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پێشتر له‌سه‌ر زاری‌ تسیبی‌ لیفنی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پێشووی‌ ئیسرائیله‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ لیفنی‌ په‌روه‌ندی‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌بووه‌ له‌وانه‌ صائب عه‌ریقات.
له‌به‌رانبه‌ردا صائب عه‌ریقات له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ “عكاڤ” ی‌ سعودی‌ وێڕای‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ رایگه‌یاند ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ عه‌ره‌بی و لوبنانیانه‌ی‌ كه‌ هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئیسرائیل كارده‌كه‌ن و ده‌یانداته‌ دادگا.
هه‌روه‌ها وتی‌ راسته‌وخۆ دوای‌ بیستنی‌ هه‌واڵه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ لایه‌نی‌ ئیسرائیلییه‌وه‌ كردووه‌و ئه‌وانیش به‌ته‌واوی‌ ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ لیفنی‌ لێدوانی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ دابێت.