لەساڵی 2013 دا لە سلێمانی 180 پڕۆژە جێبەجێكراون و هەوڵدەدرێت ئەو ژمارەیە لەمساڵدا زیاتر بكرێت، ئێستاش بەمەبەستی زیاتركردنەوەی دەرگای هەرێمی كوردستان بە رووی وەبەرهێنەرانی بیانیدا، دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان كۆمەڵێك وەبەرهێنەری بەریتانی بانگهێشتی كوردستان دەكات.
دەستەی وەبەرهێنان دەیەوێت لە نزیكەوە لەگەڵ ئەو وەبەرهێنەرانە گفتوگۆ بكات بەتایبەت ئەو كۆمپانیایانەی كە لە كەرتی نەوت و گازو پیشەسازیدا كاردەكەن.
سەرەڕای ئەوەی چەندینجار باس لەوەكراوە كە كاركردنی وەبەرهێنەرە بیانییەكان سوودی داراییان بۆ هەرێمی كوردستان نییە، بەو پێیەی زۆرینەیان بە كرێكاری بیانی كاردەكەن و پارەكانیشیان رەوانەی بانكەكانی دەرەوە دەكەن، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین كۆمپانیای بیانی كارەكانیان جێهێشتووە، یان سەركەوتوو نەبوون لە جێبەجێكردنیدا، بەڵام دەستەی وەبەرهێنان بەردەوامە لە بانگهێشتكردنی وەبەرهێنەرە بیانییەكان.