(گراهام بێڵ) یه‌كێكه له‌زانا به‌ناوبانگه‌كانی بواری ده‌نگ لهجیهانداو خاوه‌نی دروستكردن‌و داهێنانی ته‌له‌فۆنیشه، ناوی ته‌واوی (ئه‌لكسانده‌ر گراهام بێڵ) هو له (3ی ئایاری ساڵی 1847) له‌شاری ئه‌دنبره له‌ئیرله‌ندا له‌دایك بووه.
(گراهام بێڵ) توانی له (14/ 2/ 1876) ئامێری ته‌له‌فۆن دابهێنێت، یه‌كه‌م داهێنانی تۆماركراو له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌رچه‌نده خۆی داهێنه‌ری ئامێری ته‌له‌فۆن بووه، به‌ڵام له‌نوسینگه‌كه‌ی خۆیدا ئامێری ته‌له‌فۆنی دانه‌ناوه، چونكه بۆچونی وابووه، ئه‌و ئامێره ده‌ستوه‌ردان دروستده‌كات له‌كاره‌كانیدا.
ئه‌مریكییه‌كان به‌فه‌رمی (ئه‌نتۆنیو میوچی) به‌داهێنه‌ری ته‌له‌فۆن داده‌نێن، به‌ڵام وڵاتانی دیكه، (ئه‌لیكسه‌نده‌ر گراهام بیڵ) به‌خاوه‌نی داهێنانی ته‌له‌فۆن ده‌زانن، له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌شدا، به‌ریتانیاو كه‌نه‌دا، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا، دانیشتنێكی به‌په‌له‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدا، دواتر به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاندووه، (گراهام بیڵ) داهێنه‌ری ته‌له‌فۆنه، كاردانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، كه داهێنه‌ره‌كه‌ی ته‌له‌فۆن ساڵانێكی زۆر له‌و وڵاته ژیاوه.
له‌ئێستاشدا له‌زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا، وشه‌ی (ئه‌لو) وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا، وشه‌كه (Hello) (هێلۆ)یه، نه‌ك (ئه‌لو)، (هێلۆ) ناوی كچێكه ئه‌و كچه‌ش (مارگریت هێلۆ)ه، كه خۆشه‌ویستی (گراهام بێڵ)ه، بۆ یه‌كه‌مجار كه (گراهام بێڵ) ئامێره‌كه‌ی تاقیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی قسه‌ی كرد، وتویه‌تی: (هێلۆ)، بۆیه له‌ئێستادا وشه‌ی هێلۆ به‌كارده‌هێنرێت.
(گراهام بێڵ) له (2ی ئابی ساڵی 1922) له‌شاری نۆڤا سكوشیا له‌كه‌نه‌دا كۆچی دوایی كردووه.