ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، به‌رپرسانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاشكرایانكرد، كۆمپانیاكه‌یان دوو جۆر كاتژمێر به‌چه‌ندین ڕه‌نگی جیاواز دروستده‌كات، كه یه‌كێكیان تایبه‌ته بهپیاوانو ئه‌ویتریان ئافره‌تان.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (نیویۆرك تایمز)، كۆمپانیای ئه‌پڵ دوو جۆر كاتژمێری (ئای ۆچ) به‌چه‌ند ڕه‌نگێك دروستده‌كات، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتووی تێدایه له‌وانه، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند پرۆگرامێكه‌وه چاودێری ته‌ندروستی دهكاتو ڕێنمایی وه‌رزیش ده‌داته به‌كارهێنه‌ر، له‌كاتی په‌یوه‌ندیكردن به‌مۆبایله‌كه‌ته‌وه ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
له‌گۆڤاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌ئێستا كۆمپانیاكه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پاتری كاتژمێره‌كه له‌ڕێگه‌ی وایه‌رلێسه‌وه بارگاوی بكرێت‌و به‌رگه‌ی زۆرترین كات بگرێت‌و كه‌مترین وزه‌ی كاره‌باش به‌فیڕۆ بڕوات.
گۆڤاری (نیویۆرك تایمز) ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، جۆرێكی كاتژمێره‌كه تایبه‌ت به‌ئافره‌تان‌و ئه‌ویتریان تایبه‌ته به‌پیاوان.
بڕیاره ئه‌پڵ له‌مساڵدا، كاتژمێره نوێیه‌كان بخاته بازاڕه‌وه.