لەگەڵ نەمانی پارە لە بانكەكانی شاری سلێمانیدا ژمارەیەك لە سەرمایەداران و وەبەرهێنەران لەشاری سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ كۆكردنەوەی پارە بەقەرز دەستپێكرد كە تائێستا 100 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان یاسین مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ژوری بازرگانی وتی” هەڵمەتی كۆكردنەوەی پارە بۆ بانكەكان بەردەوامە و بانكەكان بوژاندنەوەی باشیان بە خۆیانەوە دیوە كە كۆمەڵێك وەبەرهێنی باشی سلێمانی و یەك دوانێكی هەولێر بەشدارییان لە هەڵمەتەكەدا كرد”
وتیشی” لەسەردوای هەندێك وەبەرهێن و سەرمایەدار هەڵمەتەكە بۆ ئەم هەفتەیەش درێژەی دەبێت وە لەكۆتای هەفتەدا ناوی ئەو وەبەرهێنەرانە ئاشكرا دەكەین كەبەشداریان لەو هەڵمەتەدا كردووە كەتوانیویانە كێشەی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران چارەسەر بكەین”
مەلا یاسین ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا زیاتر لە 100 ملیار دیناری كۆكراوەتەوە و هەوڵ دەدەین ڕێژەیەكی زیاتر كۆبكەینەوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە قەیرانی نەبونی پارە لە بانكەكانی شاری سلێمانی سەری هەڵداوە و بەهۆیەوە موچەی فەرمانبەران دواكەوتووە و ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە.