جەستن و گۆمێز جیابوونەوە

هەردوو ئەستێرە بچووکەکەی دونیا “سلێنیا گۆمێز” و “جەستن بیبەر” دوای بوونی پەیوەندییەکی خۆشەویستی توندوتۆڵ جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.
گۆڤاری “بیبۆل” کە گرنگی بەهەواڵی ئەستێرەکانی دونیا دەدات بڵاویکردۆتەوە “هۆکاری سەرەکی جیابوونەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە بۆ نەمانی سیقەو دروستبوونی گومان لە لایەن “سێلینا گۆمێز” ـەوە دەگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ئاشکرابوونی پەیوەندی خۆشەویستی “جەستن بەیبەر” لەگەڵ نمایشکارێکی بەناوبانگ”.
پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ئەم دوو ئەستێرە بچکۆلەیە، سێلێنا گۆمێز ٢٠ ساڵ و جەستن بیبەر  ١٨ ساڵ زیاتر لە دوو ساڵ بەردەوامی هەبوو.