دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا به‌ناوبانگی جیهانی مایكرۆسۆفت له‌ساڵی ڕابردودا، (ویندۆز 8)ی ڕاگه‌یاند، بوه هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رێكی زۆری ئه‌و ویندۆزه به‌كاربهێنن، بڕیاره له‌كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كۆمپانیاكه‌شدا، كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی (ویندۆز 9) ڕابگه‌یه‌نێت.
سایتی هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژیان بڵاویكرده‌وه، بڕیاره له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا، كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكی، فێرژنێكی نوێی (ویندۆز 8.1) ڕابگه‌یه‌نێت، كه چه‌ندین گۆڕانكاریی تێدا ئه‌نجامدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی (ویندۆز 8.1)، مایكرۆسۆفت له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی (ویندۆز 9) ڕاده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و كه‌موكورتیانه‌شی له‌ویندۆزه‌كانی پێشوتردا هه‌بون، له (ویندۆ 9)دا چاره‌سه‌ر كراون.