مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بكات، ئه‌وا پێویسته ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت وه‌ك به‌شێك له‌عێراق مامه‌ڵه بكات، ئه‌وا پێویست ناكات ئابوری سه‌ربه‌خۆی ههبێتو ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌عێراقه‌وه.
(د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف) مامۆستای زانكۆ به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بكات‌و سه‌رپێچی هه‌موو فه‌رمانێكی به‌غدا دهكاتو خۆی نه‌وت هه‌نارده ده‌كات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌وا بوونی ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا كار بكات، پێویسته ڕێكبهكوێتو داواكارییه‌كانی به‌غدا جێبه‌جێبكات.
(د. محه‌مه‌د ڕه‌ئوف) ڕونیشیكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبهكهوێتو به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكات، ئه‌وه‌ی لهتوانایهتی له‌ده‌رهێنانی نه‌وت بیخاته‌ڕو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تبكاته‌وه كه ده‌ڵێت “هه‌رێمی كوردستان كاری ناده‌ستوری ده‌كات”، تاوه‌كو حكومه‌تی به‌غدا هیچ بیانویه‌كی نه‌مێنێت.