دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی كێلێ به‌شێوه‌یه‌كی فهرمییو به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كه، له‌ئێستادا مین ڕێگره له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كاندا.
(نه‌هرۆ سه‌ردار) سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێ به NNA ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی مه‌رزی كێلێ به‌فه‌رمی بناسێنرێت‌و بكرێـته نێوده‌وڵه‌تی، وتیشی:”كۆمه‌ڵێك گرفت له‌به‌رده‌مماندا هه‌یه كه ئه‌ویش بونی ڕوبه‌رێكی زۆری بهمینڕێژكراوه له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌ئێستاشدا ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ده‌زگای مین كراوه كه تیمه‌كانمان سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه پاك ده‌كه‌نه‌وه، بڕیاره به‌مزوانه سه‌رجه‌م زه‌وییه بهمینڕێژكراوهكان پاك بكرێنه‌وه، به‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی كێلێ خێراتر ده‌بن”.
مه‌رزی كێلێ ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای پشده‌رو هاو سنوره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رزه به‌فه‌رمی بناسێنرێت ئاستی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئابوری بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین.