تۆڕی هاوپه‌یمانییه‌تی ڕونی بۆ ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كان له‌كوردستان، یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆی ده‌رباره‌ی ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سازكرد.
پارێزه‌ر (خالید نه‌قشبه‌ندی) سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ڕوونی له‌ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كان به NNA ڕاگه‌یاند، تۆڕه‌كه‌یان یه‌كه‌م تۆڕی كوردی تۆماركراوه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا له‌بواری سامانه سروشتییه‌كان كار بكات، وتیشی:”یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كاره‌كانمان پێناسه‌كردنی (EITI) ده‌ستپێشخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕوونی له‌ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كانه كه سه‌ردانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردوه”.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ڕوونی له‌ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و كاره ئه‌ركی حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵه قسه له‌سه‌ر ڕوونی ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كان بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ پابه‌ند بوه به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه پێویسته ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و پشكی هه‌رێم له‌و ڕاپۆرته زۆر شه‌فافانه ئاماده بكرێت‌و بۆ هاوڵاتیانیش ڕوون بكرێته‌وه.
ده‌ستپێشخه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕوونی له‌ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی داهاتهكانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان كه له‌جیاتی ده‌رهاتوه پیشه‌سازییه‌كان له‌وڵاتدا وه‌رگیرا، (37) وڵات به‌شداره له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا.