سه‌رپێچی‌ له‌ڕێنماییه‌ ئابوریه‌كان كه‌میكردوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ بازرگانیی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردوو، سه‌رپیچیكردنی‌ هاوڵاتیان له‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی‌‌و ئابوریه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میانكردوه‌.
له‌مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك خواردنگه‌‌و هۆتێل‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ مه‌رجی‌ ته‌ندروستی‌ یان پابه‌ندنه‌بوون به‌نرخه‌وه‌ سزادراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردودا سه‌رپێچیه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میانكردوه‌.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ به‌  NNA ڕاگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا ژماره‌یه‌ك چێشتخانه‌و هۆتێل‌و نانه‌واخانه‌و شوێنه‌ گشتیه‌كان به‌هۆی‌ پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ یاخود به‌هۆی‌ گرانفرۆشیه‌وه‌ سزای‌ جۆراوجۆر دراون، له‌وانه‌ هه‌ندێكیان سزای‌ دارایی‌و تیاشیاندایه‌ شوێنه‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ جیاجیا داخراوه‌.
ڕونیشیكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ رابردودا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو سه‌رپێچیكردن كه‌میكردوه‌، ئه‌ویش له‌لایه‌ك به‌هۆی‌ گه‌ڕانی‌ به‌رده‌وامی‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌‌و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیانیش ئاستی‌ هۆشیاریان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.