(2017) عێراق مایه‌پوچ ده‌بێت

ناوه‌ندێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ له‌گه‌شه‌سه‌ندنی‌ وڵاتانی‌ جیهان ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ساڵی‌ (2017) مایه‌پوچ ببێت، به‌هۆی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ شه‌فه‌ق نیوز ڕاپۆرتێكی‌ ناوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ له‌شاری‌ (له‌نده‌ن)ه‌، تێیدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق (50) ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا پێشبینیده‌كرێت له‌ساڵی‌ (2017)دا حكومه‌تی‌ به‌غدا، مایه‌چوچ ببێت‌و نه‌توانێت موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بدات، به‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق له‌سنوری‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار ڕۆژانه‌ پێویستیان، به‌(حه‌وت) ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ هه‌یه‌.