له درێژه‌ی هاتنی هونه‌رمه‌ندانی بیانی و عه‌ره‌بی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێری پایته‌خت به تایبه‌تی، جارێكی تر ده‌سته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی میسر ڕوویان كرده پایته‌خت، له‌وانه‌ش خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ “شیرین عه‌بدولوه‌هاب”ـه.
شیرین له یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و بۆ كارێكی بازرگانیی ڕووی كردۆته هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ویش دروستكردنی چه‌ندین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه له شاری دهۆك.
له پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا هه‌ولێرت چۆن بینی؟، شیرین گوتی: كاتێك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دابه‌زیم، باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد، ئێره كوردستان بێت و به‌وشێوه‌یه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتبێت و جوانیی ئه‌و پایته‌خته تووشی سه‌رسوڕمانی كردم، ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ كوردستان چه‌ند ڕۆژێك بوو به‌خێرایی گه‌ڕامه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه وایكرد جارێكی تر بیر له‌وه بكه‌مه‌وه به پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ریی جوانه‌وه بێمه‌وه ئه‌و شاره، چونكه ئه‌وه‌ی من پێشبینیم نه‌ده‌كرد ئه‌و جه‌ماوه‌ره زۆره‌م بوو له كوردستان، كاتێك له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دابه‌زیم ده‌یان وێنه‌یان له‌گه‌ڵ گرتم.
له پرسیاری ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی بێته كوردستان هیچی ده‌رباره‌ی كورد زانیووه؟
“شیرین” گوتی: به‌ڵێ زۆرم له‌سه‌ر كلتوور و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بیستووه‌و كورد خاوه‌ن كلتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و جلی كوردیشم زۆر به‌لاوه جوانه، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر منی تووشی سه‌رسوڕمان كردبوو ئه‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆزهبوو، كه هیچ یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی میسڕ باوه‌ر ناكه‌ن كه به‌مشێوه‌یه ڕێز له هونه‌ری ئێمه ده‌گیرێت له كوردستان.