سلێمانی .. قەرەبووی شیری منداڵان دابەش دەكرێت

بەشێك لە پارەی قەرەبووی شیری منداڵان, گەشتووەتە بانكەكانی سلێمانی و بەسەرپەرەشتی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەك بۆ دابەشكردنی قەرەبووەكە پێكهاتووەو بریارە لەماوەیەكی نزیكدا بەپێی  بنكەكانی خۆراك قەرەبووەكە دابەش بكرێت.
لە چوارچێوەی بریارێكی وەزارەتی بازرگانی عیراقدا بۆ قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان لەبەرامبەر پێنەدانی بەشێك لە ماددەكانی خۆراكی مانگانە لە دوو ساڵی رابردوودا، بڕی (7027309000) ملیارد دینار بۆ قەرەبووی شیری منداڵان گەشتووەتە بانكی بەختیاری لە شاری سلێمانی و لیژنەیەك بە سەرپەرەشتی  پارێزگای سلێمانی بۆ دابەشكردنی قەرەبووەكە پێكهاتووەو بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا قەرەبووەكە دابەش بكرێت.
 عەبدول خالق محەمەد بەرێوەبەری كارگێری پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت پرۆسەی قەرەبووەكردنەوەكە بە پێی بنكەكانی فۆرمی خۆراك و بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی قەرەبوونی بەشە خۆراك دەبێت.
وتیشی: هەوڵدەدەن هەفتانە چەند بنكەیەك قەرەبووەكە وەربگرن.
جیگەی باسە بڕی قەرەبووەكە بۆ هەر مانگێك(14) هەزار و 500 دینارەو لە مانگی 3ی 2012 و تا مانگی 10ی 2013 هەژمار دەكرێت و تەنیا ئەو منداڵانە دەگرێتەوە كە لەو ماوەیەدا تەمەنیان لە نێوان 1 رۆژ بۆ سالێك بووە.