بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندیە بازرگانیەكان و كاركردنی زیاتر لە شاری سلێمانی ژمارەیەك كۆمپانیای بەریتانی لە بوارە جیاوازەكاندا سەردانی شاری سلێمانیان كردو لەگەڵ ژمارەك لە خاوەن كۆمپانیاكان و سەرۆك و ئەنداماننی ژوردا كۆبونەوە.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند :كۆمپانیاكان لەبوارەكانی نەوت و گاز و بیناسازی و ئایتی و دۆزینەوەی هەلی كار و تەندروستی و پەروەردەو ڕا هێناندا بون.
وتیشی ئەم كۆمپانیایانە دەیانەوێت گرنگی بەشاری سلێمانیبدەن بۆئەوەی كارەكانیان فراوان بكەن و بێنە ئێرە لە گەڵ كۆمپانیاكانی شاری سلێمانیدا كاربكەن كە لە ئێستادا شاری سلێمانی پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە و دەیانەوێت ئەوانیش لەو پێشكەوتنەدا دەستیان هەبێت.
لایخۆشیەوە “لی جاكویز ” كە لە بەرهەم هێنانی وزەدا كاردەكات بەسایتی ژوری ڕاگەیاند: ئەوان لەسلێمانیدا خۆشحاڵن و دەبینین هەلی كار زۆرە لەم شارەدا
وتیشی ” بۆیە دەمانەوێت كاربكەین لەم بوارەی خۆماندا و گرنگی بە پێشكەوتنی ئەم شارە بدەین” .