به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی كاری عه‌ره‌بی، له‌ئێستادا ژماره‌ی بێكاری له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا گه‌یشتۆته (20) ملیۆن كه‌س، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌ڕێژه‌ی (16%) له‌به‌رامبه‌ر ساڵانی پێشوتردا زیادیكردوه.
(ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د لوقمان) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كاری عه‌ره‌بی به (سۆمه‌ریه نیوز)ی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا كێشه‌ی بێكاری له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رامبه‌ر ساڵانی پێشوتردا زیادیكردوه، به‌جۆرێك كێشه‌ی بێكاری بۆته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی.
(ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د لوقمان) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كاری عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی بهوهكردوه، به‌گوێره‌ی دواین ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه ده‌ركه‌وتوه، كه له‌ئێستادا (20) ملیۆن هاوڵاتی له‌زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا بێكارن، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌چاو ساڵانی ڕابردودا، به‌ڕێژه‌ی (16%) زیادیكردوه.
(ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د لوقمان) وتیشی:”له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا دوه‌م مونته‌دای عه‌ره‌بی بۆ گهشهسهندنو به‌كاربردن له‌سعودیه سازده‌كرێت، مه‌به‌ستیش له‌و مونته‌دایه دانانی ستراتیژیه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بێكاری‌و به‌رپابونی هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیه له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا”.