دامه‌زراوه‌ی (بزنس ئه‌نسایده‌ر)ی جیهانی، كه تایبه‌ته به‌كه‌رتی ئابوری‌و له‌دواین توێژینه‌وه‌دا، كه ده‌رباره‌ی یه‌ده‌كی نه‌وت له‌وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتدا ئه‌نجامیداوه، ڕوسیا یه‌كه‌مه‌و عێراقیش حه‌وته‌م وڵاتی جیهانه.
ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز) بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی (بزنس ئه‌نسایده‌ر)ی جیهانی، ده‌رباره‌ی پۆلێنكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وتی یهدهكیان تێدایه، ڕوسیا له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه، به‌جۆرێك به‌به‌های (40) تریلیۆن‌و (700) ملیار دۆلار نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه، (ئێران) له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌و به‌به‌های (35) تریلیۆن‌و (300) ملیار دۆلار نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه، (فه‌نزوێلا)و عه‌ره‌بستانی سعودیه كه گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن له‌جیهاندا، به‌به‌های (33) تریلیۆن دۆلار له‌پله‌ی سێیهمو چواره‌مدان، ئه‌مریكاش به‌به‌های (28) تریلیۆن‌و (500) ملیار دۆلار نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه‌و له‌پله‌ی پێنجه‌مدایه، كه‌نه‌داش شه‌شه‌م وڵاتی جیهانه به‌به‌های (20) تریلیۆن‌و (200) ملیار دۆلار نه‌وتی یه‌ده‌كی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی (بزنس ئه‌نسایده‌ر)، له‌ئێستادا عێراق حه‌وته‌م وڵاتی جیهانه له‌ڕوی یه‌ده‌كی نه‌وته‌وه، به‌جۆرێك (150) ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كی به‌به‌های (18) تریلیۆن دۆلار هه‌یه.