حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕگه‌یه‌كی نوێ بۆ تاریفه‌ی گومركی زیاد ده‌كات، به‌وه‌ش باجی سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كانی خاڵه سنورییه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان ده‌بێت.
(حسێن ئه‌حمه‌د) به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان به NNA ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق‌و وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی دارایی كراون، ده‌بێت سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كان پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه بن، كه تایبه‌ته به‌زیادكردنی ئه‌و بڕگانه‌ی لهتاریفهی گومرگیدا هه‌یه.
وتیشی:”ئه‌و بڕیارانه‌ش به‌چه‌ند قۆناغێك هاتوه، لهقۆتاغی یه‌كه‌مدا زیاتر له (69) ماده له‌خۆده‌گرێت، له‌و (69) ماده‌یه‌ش لقی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه ده‌گاته (280) ماده”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان ڕونیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و مادانه، باجی سه‌ر كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان دیاریكراوه‌و باجه‌كانیش به‌پێی پێداویستییه‌كان ده‌گۆڕدرێت، كاڵای وا هه‌یه نرخه‌كه‌ی (15%) زیادیكردوه.