لە دیدارێكیدا لەگەڵ گۆڤاری ( exporting Iraq ) كە گۆڤارێكی توركیە و بەزمانەكانی كوردی و توركی لە وڵاتی توركیا بڵاودەكرێتەوە، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند : توركیا توانیویەتی لە ڕوی ئابوریەوە شانبەشانی ئێران لە هەرێمی كوردستاندا كاربكات،هۆكاری ئەمەشی گەراندەوە بۆ گۆڕینی سیاسەتی حكومەتی توركیا بەرامبەر بە كوردانی باكوری كوردستان .

سیروان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە وەكو ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاسانكاری دەكەن بۆ هاتنی بازرگانەكانی توركیا،تاوەكو سەرمایەكانیان لە شاری سلێمانی بخەنەكار .

سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وتیشی: سلێمانی گەورەترین شاری پیشەسازی هەرێمی كوردستان و عێراقیشە.
