لە ژوری بازرگانی و پیشەسازییەوە بۆ ئەو وەبەرهێنانەی سەرمایەكانیان 400 هەزار دۆلارە

كۆمپانیایەكی ئیماراتی لەرێگەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە داوا لە وەبەرهێنەرانی كوردستان دەكەن  كە هەر وەبەرهێنێكی كورد دەتوانێت بە سەرمایەی 400 هەزار وەك پشكدارێك بەشداری پرۆژەی (دورگەی st.kitts ) بكات لە ئەمەریكا،لەبەرامبەریشدا مافی نیشتەجێبون و هاوڵاتی بون (ئیقامە )ی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنن.
 
ئەمڕۆِ 24-2-2014 وەفدێك لە كۆمپانیای ” هیات “ی ئیماراتی كە تایبەتە بە خزمەتگوزاری پشكداری ،سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەگەڵ هەیەكە لە سەرۆك و جێگرو ئەندامانی ژور كۆبونەوە.