چاپه‌مه‌نییه خۆرئاواییه‌كان، به بایه‌خه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه میری جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه دوورگه‌ی ماڵدیفی بۆ به‌سه‌ر بردنی پشووی خۆی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كرێ گرتووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی بریتانی نووسیویه‌تی: زۆرێك له گه‌شتیاران خه‌ونی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان له دوورگه‌ی ماڵدیف نه‌هاته دی به هۆی ئه‌وه‌ی میری جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ دوورگه‌كه‌ی به كرێ گرتووه.
میر سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود له به‌رامبه‌ر به‌كرێگرتنی دوورگه‌ی ماڵدیفدا بڕی 30 ملیۆن دۆلار پاره‌ی داوه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و میره‌ی عه‌ره‌بستان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆك و یه‌ختێكی شاهانه و زیاتر له 100 پاسه‌وانی بردووه.
دوورگه‌ی ماڵدیف، دوورگه‌یه‌كی بچووكه و ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئاسیاوه له‌سه‌ر زه‌ریای هیندی، دانیشتووانی دورگه‌كه موسڵمانن و حكومه‌تی بریتانیا ماوه‌ی 78 ساڵ حوكمی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی كردووه.
NRT