سستی جموجوڵ و كڕین و فرۆشتن له‌ناوبازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی كردۆته سه‌ر دراوه جیهانیه‌كان له‌ناوبازاڕه‌كانی هه‌رێم و به‌وهۆیه‌وه نرخی دراو وه‌ك له‌ئاستێكی دیاریی كراودا وه‌ستاوه‌و به‌رزو نزم ناكات.
خاوه‌نی نوسینگه‌یه‌كی حه‌واڵه‌و كڕین و فرۆشتنی دراو له‌سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاندوە، ترخی دراو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (24 شوبات2014) له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 123 هه‌زار و 250 دیناره، 100 یۆرۆ به137 دۆلار و 50 سه‌نته، 100 پاوه‌ن به165 دۆلار و و 50 سه‌نته.
شێخ حه‌یده‌ر، له بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 123 هه‌زار و 250 دیناره، 100 یۆرۆ به 137 دۆلار و 50 سه‌نته، 100 پاوه‌ن به165 دۆلاره، یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به دوو هه‌زار و 955 تمه‌نی ئێرانییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی وه‌ستانی جموجوڵی ناوبازاڕ، نرخی دراوی بیانیش له‌ئاستێكدا وه‌ستاوه‌و به‌رزو نزم ناكات.