بەپێی ستانداردی جیهانی هەر کەسێک ساڵانە پێویستی بە خواردنی ١٢ کیلۆ گۆشتی ماسی هەیە، واتە هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستیان بە خواردنی نزیکەی ٦٠ هەزار تۆن گۆشتی ماسی هەیە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا نزیکەی ١٣ هەزار تۆن گۆشتی ماسی خوراوە، کە بەشی زۆری ئەم رێژەیە لە خواروو ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دراوسێوە هاوردە کراوە.
بەپێی ستانداردی جیهانی هەر مرۆڤێک ساڵانە ١٢ کیلۆ ماسی پێویستە کە بیخوات، بەڵام هەر هاونیشتیمانییەکی هەرێمی کوردستان ساڵانە ٢ کیلۆو ٣٠٠ گرام گۆشتی ماسی بەکارهێناوە، واتە ساڵانە ١٣ هەزار تۆن، بەڵام بەرهەمی ساڵانەی هەرێم کەمترە لەم رێژەیە، ئەمەش وایکردووە ماسی هاوردە بکرێت لە باشوورو خوارووی عێراقەوە، کە هۆکارێک بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لەکاتی هەر ئاڵۆزییەکی سیاسی و ئابووری لە باشوور و خوارووی عێراق.
لە هەرێمی کوردستاندا ٣٠٣ حەوزی خۆڵ و ٨ حەوزی کۆنکرێتی و ٩ پڕۆژەی حەوزی قەفەس هەیە، کە حکومەت لە ساڵی ٢٠١٣ دا ٨٢٣ تۆن ئالیکی بە نرخی سەدا٥٠ و نزیکەی ٦٥٧ هەزار پەنجەماسی بەسەردا دابەشکردوون، بێجگە لەم حەوزانەش نزیکەی ٧٥٠ تۆن ماسی لەلایەن راوچییانەوە لەساڵی ٢٠١٣ دا راوکراوە.
کیلۆیەک عەلەف کیلۆیەک گۆشتی ماسیت دەداتێ و مردنی ماسیش کێشە دروست ناکات، چونکە بە مردوێتی دەخورێت و زۆرترین رێژەی گەرای ماسیش هەیە لە سکی هەر ماسییەکدا هەر ئەمە وایکردووە گەورەترین پڕۆژەکانی پەلەوەری لە جیهاندا پڕۆژەی پەلەوەری ماسی بن.