هەڵمەتی نیشتمانی كۆكردنەوەی پارە بەردەوامە

سەرمایەداران و بازرگانان هەوڵەكانیان بۆ كۆكردنەوەی پارە لە بانكەكانی حكومەتدا چڕكردۆتەوە و پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 100 ملیار تێپەڕێنێت.
 
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایدەگەیەنێت” هەوڵەكان بەردەوامە بۆ كۆكردنەوەی پارە لەلایەن بازرگانان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانەوە وەپێشبینی دەكەین ئەو ڕێژەیە لەوە زیاتربێت كە پێشبینیمان دەكرد”
 
بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی لەسەرەتای ئەم ساڵەوە ڕوی لە هەرێمی كوردستان كردووە فەرمانبەران لە وەرگرتنی موچەكانیان نیگەرانن و حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقیش تا ئێستا نەكەوتونەتە ڕێكەوتنێك بۆ چارەسەر كردنی ئەو قەیرانە.
 
سیروان ئاماژەی بەوەشدا” لەئێستادا ئێمە بەردەوامین لە پەیوەندی كردن بە بازرگانانەوە بۆ ئەوەی ئەو پارانەی كە هەیانە بەپێی توانای خۆیان لە بانكەكاندا دای نێن تا ئەو قەیرانە داراییەی هەیە چارەسەر بكرێت”
 
پێدەچێت ئەو بڕەی كە لەسەرەتاوە ڕاگەیەندرابوو كە 100 ملیار دینار بێت پێشبینی دەكرێت ئەوبڕە لەوە زیاتربێت كە لە هەڵمەتی نیشتمانیەكەدا كۆدەكرێتەوە.