ژوری بازرگانی مەقدۆنیا كۆبونەوەكەی 28-2-2014 لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە گرنگ وەصفدەكات

لە نوسراوێكیاندا كە بۆ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان ناردوە، ژوری بازرگانی مەفدۆنیا كۆبونەوەكەی 28-2-201428-1-2014 لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە گرنگ وەصفدەكەن .
 
خوان پێدرۆ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بیانی لە مەقدۆنیا رایدەگەیەنێت داوامان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردوە لەرێگەی رێكخراوە حكومیەكانەوە پەوەندی بازرگانی هەردوڵا بەهێز بكرێت بەتایبەت لەگەڵ ژوری بازرگانی مەقدۆنیا  .
 
خوان دەشڵێت لەگەڵ یاسین رەحم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسی رەوشی ئابوری و رەوشی وەبەرهێنانمان كرد لە هەرێمی كوردستان كە بە 17% ی عێراق لە كوردستان مەزەندە دەكرێت .
 

خوان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە كۆبونەوەكەیان لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی توانیویەتی سەرنجی كۆمپانیا مەقدۆنیەكان رابكێشێت بۆ هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دەڵێت ” گرێبەستی هاوكاریمان واژۆكر بەمەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی و ئابوری لەسەرجیم سێكتەرەكاندا” .
 
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بیانی دەشڵێت لەگەڵ یاسین رەحیم باسی ئەوەشمانكرد كە چی بكرێت لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان و هەلی كاری گونجاو، لەگەڵ ئاسانكاری كردن بۆ ئەو پەیوەندیانە هەروەها ئاسانكاری بكرێت بۆ پێدانی ڤیزا بە بازرگانان و پیاوانی كاری هەرێمی كوردستان .
لۆبیكا نوری راوێژكاری گشتی و ئەندامانی دەستەی ژوری بازرگانی مەقدۆنیا پێیانوایە دروستكردن و تازەكردنەوەی پەیوەنیەكانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست كاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر لایەنی ئابوری لە وڵاتەكەیاندا .


لۆبیكا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكاتكە لە ساڵی 2010 دا بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەڕێژەی 3 ئەوەندە زیادی كردوە لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوراستدا و سەرەتا لە رێگەی كەرتی كشتوكاڵ و دواتر كەرتی تەندروستی و بیناسازی، هانی كۆمپانیاكانیانداوە بۆ بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پیشەسازی.
 
 
بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی وپیشەسازی لەنێوان كۆماری مەقدۆنیا وهەرێمی كوردستان، رۆژی 28-2-2014 وەفدێكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كە پێكهاتبون لە یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژور وچەند كۆمپانیایەك گەیشتنە سكۆپی پایتەختی مەقدۆنیاولەلایەن ژوری بازرگانی سكۆپیەوە پێشوازیان لێكرا
 
28-2-2014 لە سكۆپی وبە ئامادەبونی دەیان كۆمپانیا و راگەیاندنەكانی ئەووڵاتە یەكەم كۆبونەوە ئەنجامدرا وتێیدا فیلمێكی دیكیۆمێنتاری نمایشكرا كەبەرهەمی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیە وباس لە هەرێمی كوردستان و رەوشی ئابوری وشێوازی كاركردنی كارگە وكۆمپانیاكان و رەوشی ئەمنی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بە گەشەسەندنی ئابوریەوە دەكات.
 
هاوكات كۆمپانیاكانی ئەووڵاتە داوایان كرد كارئاسانیان بۆ بكرێت تاوەكو بێن و لەهەرێمی كوردستان كار بكەن .
 
پاشان پرۆتۆكۆلی كاری هاوبەش لەنێوان ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژوری بازرگانی سكۆپیدا واژوكرا .

 
كۆماری مەقدۆنیا دەكەوێتە ناوراستی دورگەی بەڵقان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
 لەروی پیشەسازیەوە چیمەنتۆ و ئاسن و بۆری و ساردكەرەوەكان بەرهەمدەهێنرێت ،هەروەها مادەی خامی كرۆم ئاسن و مس و مەنگەنیس و یۆرانیۆم لە خاكەكەی دەرەهێنێت .

لەروی بەرهەمی كشتوكاڵیشەوە لۆكە و گەنمەشامی و گەنم و توتن و میوە بەرهەم دەهێنێت.
هاوكات جوتیارەكانی ئەو وڵاتە مەڕ و مانگا وبەراز و پەلەوەر بەخێودەكەن.

لە ناوچە گوندنشینەكانیشیدا تەختە بەرهەمدەهێنن .

وڵاتەكە لە رێگەی هێڵی ئاسنیەوە بە هەریەكە لە یوگوسلافیا و یۆنانەوە بەستراوەتەوە و رێگای وشكانیش شارەكانی پێكەوە بەستۆتەوە .

 خاوەنی دوفرۆكەخانەیە كە یەكێكیان لە سكۆپی پایتەخت وئەویدیكەیان لە شاری (ئوهرید)ە .

رێژەی كرێكارانی پیشەسازی 40% و كشتوكاڵیش 10% وخزمەتگوزاریەكانی تەندروستی و پەروەردە وفەرمانگە حكومیەكانیش 50% .