بەبەشداری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و بە چاودێری نوری مالكی سەرۆك وەزیران و رۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری،لە بەرلینی پایتەختی لەئەڵمانیا كۆڕبەندی كارو وەبەرهێنان بەڕێوەچو،كۆڕبەندەكە دو رۆژی خایاندوتێیدا چەندین هەلی وەبەرهێنان لە عێراق و كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا خرایەڕو،هاوكات بە راشكاوانەش باس لەبەربەستانە كرا كە دێنە بەردەم پرۆژەكان.

هەر لەكۆڕبەندەكەدا دكتۆر خەیروڵاحەسەن، ئەڵمانیای بەهۆكار زانی لەوەی كە كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە لە عێراق وهەرێمدا رۆڵیان هەبێت لە بوارەكانی بازرگانی وپیشەسازی و وەبەرهێناندا، وەزیری بازرگانی عێراق وتیشی ئەڵمانیا بەزەحمەت ڤیزا دەداتە وەبەرهێن و بازرگانەكانی عێراق وهەرێم و نوێنەری كۆمپانیاكانی ئەڵمانیاش لە چاووڵاتانی ئێران وتوركیا وكۆریاوچین ویابان لە عێراق وهەرێمدا كەمن.

رۆژی دوەمی كۆڕبەندەكە كاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ بەشێك لەگفتوگۆكانیتایبەتكرابون بە كوردستان كەزۆرێك لەكۆمپانیا ئەڵمانی وسەرمایەدارانی عەرەب و كورد وبەرپرسە باڵاكانی حكومەتی هەرێم وعێراق ئامادەیبون ،لەلایەن ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری كە ماوەكەی 8 خولەكە بە زمانی كوردی وئەرەبی وئەڵمانی نمایشكرا و بووە هۆی چەپڵەرێزانی بەشێك لە ئامادەبوان چونكە بەشێك لە كۆمپانیا ئەڵمانیەكان نەیانزانیبو سلێمانی ئەوەندە ئارام و لەبارە بۆبازرگانی وپیشەسازی ووەبەرهێنان

نەوزادغەفورجێگری دوەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ونوێنەری ژور لەكۆڕبەندەكەدا لە بەرلینەوە بە سایت ژوری راگەیاند : “وەكو ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی رامانگەیاند كە پێشوازی لە هەر وەبەرهێنێك دەكەین ئەگەر بیەوێت بێتە شاری سلێمانی ولەهەر سێكتەرێكدا كاربكات”.

هەر لە كۆڕبەندەكەداوەزیری بازرگانی عێراق سوباسی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی كردلەبەرامبەر ئەوبەشداریەكارایەیانكە لە كۆڕبەندەكەدا هەیانبوە.
