چین له‌عێراق ئۆتۆمبیل دروستدەكات

كۆمپانیایه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ چینی‌ ‌و عێراقی‌ بۆ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبێل له‌م مانگه‌دا له‌ عێراق ده‌ستده‌كات به‌كاركردن.
گروپی‌ لیفانی‌ چینیی‌ بڕی‌ 20 ملیۆن دۆلاری‌ بۆ دروستكردنی‌ كارگه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ نوێ‌ بۆ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبێل له‌عێراق ته‌رخان كردووه‌.
گروپی‌ لیفان ئاشكرایكرد، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن له‌م مانگه‌دا كارگه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان ده‌ستبه‌ كاركردن بكات، وتیشی‌، له‌سه‌ره‌تادا ساڵانه‌ 10 هه‌زار ئۆتۆمبێل دروستده‌كه‌ن‌و دواتر ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كارگه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 20 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ ساڵێكدا كه‌ له‌ناویاندا ئۆتۆمبێلی‌ فۆر ویل درایڤه‌ر كه‌ به‌ده‌بڵ ئه‌كس ناسراوه‌ بونیان هه‌یه‌.
 له‌ ساڵی‌ 2008دا هه‌مان گروپ كارگه‌یه‌كی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێلی‌ له‌ ئێران دروستكرد كه‌ ساڵانه‌ 20 هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌و كارگه‌ نوێیه‌ش جگه‌ له‌ عێراق ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌، له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ توانای‌ به‌رهه‌مهێنانیشی‌ ئۆتۆمبێلی‌ نوێ‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت.