رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له رووسیا له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو دابه‌زیوه ، به‌گوێره‌ی ئامارێكی ده‌سته‌ی سه‌رژمێری فیدراڵی رووسیا له‌مانگی رابردوو رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل سه‌دا چوارده پۆینت یه‌ك دابه‌زیوه به‌به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی دووهه‌زار و سێزده .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ملیۆنێك و نۆسه‌د هه‌زار ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهێناوه و به‌رێژه‌ی سه‌دا دوو كه‌متر بووه به‌به‌راورد به‌ماوه‌ی ساڵی دووهه‌زار و دوازده