له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی كرێكارانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه ، به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ كه له نوسینگه‌ی سه‌رژمێری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا بڵاوبۆته‌وه له‌چاره‌گی كۆتای ساڵی رابردوو ژماره‌ی كرێكاران 243 هه‌زار به‌رزبۆته‌وه و ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتۆته چل و دوو ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كرێكار له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته و به‌شێوه‌یه‌ك له سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری سه‌دا دوو پۆینت هه‌شت و له سێكته‌ری خوێندن و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری گشتی سه‌دا ئۆ پۆینت نۆ و له سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی سه‌دا ئۆ پۆینت یه‌ك .